Sign in
Grow Beyond Ramadan!
Learn more
Sign in
Sign in
Select Language
English
العربية
বাংলা
فارسی
Français
Indonesia
Italiano
Dutch
Português
русский
Shqip
ภาษาไทย
Türkçe
اردو
简体中文
Melayu
Español
Kiswahili
Tiếng Việt
Al-Kawthar
3
108:3
ان شانيك هو الابتر ٣
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلْأَبْتَرُ ٣
إِنَّ
شَانِئَكَ
هُوَ
ٱلۡأَبۡتَرُ
٣
Only the one who hates you is truly cut off ˹from any goodness˺.
Tafsirs
Layers
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Hadith
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
[
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (٣)
] ئەو كەسەی كە ڕقی لە تۆیەو دوژمنی تۆیە ئەی محمد صلى الله علیه وسلم یان ڕقی لەو هیدایەت و ڕووناكی و حەقە ئاشكرایەیە كە هێناوتە ئەو خۆی دوابڕاوەو وجاخكوێرو بێخێرە, هەیە لە زاناكان ئەفەرمووێ: لەسەر (عاصی كوڕی وائیل) دابەزیوە كە وتوویەتی: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كەسێكی وجاخكوێرە هەر كات خۆی مرد ئیتر ناوی نامێنێ و كۆتایی پێ دێت, یان وتراوە: لەسەر (عوقبەی كوڕی ئەبی موعەيط) دابەزیوە, یاخود وتراوە: لەسەر (ئەبو جەهل) دابەزیوە، وە كاتێكیش كە (كەعبی كوڕی ئەشرەف)ى جوولەكە لە مەدینەوە هاتە مەككە قوڕەیش پێیان وت: تۆ گەورەی قەومەكەی خۆتی نابینی ئەم وجاخكوێرە (بە پێغەمبەریان وت صلى الله علیه وسلم ) ئەڵێ: من لە ئێوە باشترم لە كاتێكدا ئێمە خواردنی حاجیان ئەدەین و ئاویان پێ ئەدەین و خزمەتیان ئەكەین و كلیلی كەعبە بەدەست ئێمەیەو خزمەتی كەعبە ئەكەین, ئەم دوابڕاوە ئەم بێخێرە بە پێغەمبەریان وت صلى الله علیه وسلم ئەم وجاخكوێرە ئەڵێ: من لە ئێوە باشترم، (كەعبی كوڕی ئەشرەف) وتی: بەڵكو ئێوە لەوان چاكترن, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد)(إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ) ئەوەی ڕقی لە تۆیە ئەوە خۆی دوابڕاو و بێخێرو وجاخكوێرە، بەڵكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ناوی نەبڕاو ناوی هەر ماوەو تا ڕۆژی قیامەت ناوی ئەمێنێ, یان وتراوە: كوڕێكی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وەفاتی كرد وتیان: محمد صلى الله علیه وسلم وجاخیكوێر بوو خۆیشی بمرێ كۆتایی دێت و ناوی نامێنێ بەڵام پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم تا ڕۆژی قیامەت خوای گەورە ناوی بەرز ڕاگرتووە لەگەڵ ناوی خۆیدا لە شایەتماندا وە لە بانگداندا ئەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت سەڵات و سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (كەوسەر) والحمد لله.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close