Sign in
Grow Beyond Ramadan!
Learn more
Sign in
Sign in
Select Language
English
العربية
বাংলা
فارسی
Français
Indonesia
Italiano
Dutch
Português
русский
Shqip
ภาษาไทย
Türkçe
اردو
简体中文
Melayu
Español
Kiswahili
Tiếng Việt
Al-'Ankabut
1
29:1
الم ١
الٓمٓ ١
الٓمٓ
١
Alif-Lãm-Mĩm.
Tafsirs
Layers
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Hadith
Aa
العربية
Rebar Kurdish Tafsir
سوورەتی (عەنكەبوت) (واتە: جاڵجاڵۆكە) پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (عەنكەبوت) سورەتێكى مەككى یە جگە لە ئایەتەكانى ژمارە (١-١١) نەبن كە مەدەنین. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عەنكەبوت) (٦٩) ئایەتە. ٣- سورەتى (عەنكەبوت) زنجیرەى بیست و نۆیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (عەنكەبوت) لە دواى سورەتى (روم) دابەزیوە. ٥- سورەتى (عەنكەبوت) لەو سورەتانەیە كە بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (عەنكەبوت) كە سورەتێكى مەككییە، بۆیە بابەتەكانى ئەم سورەتەش هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر بریتییە لە باس كردنى بنچینەو بنەما گەورەو بەرزەكانى ئیسلام و ئیمان و عەقیدەو بیروباوەڕ، وە هەروەها باسكردنى تاك و تەنهایی خواى گەورەو بە تەنها پەرستنى و زیندووبوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا، وە هەروەها باسكردنى ئەوەى كەوا ژیانى مرۆڤەكان بریتییە لە تاقیكردنەوەو توش بوون بە بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتى، چونكە لەو كاتەدا موسڵمانان لە مەككە لەو پەڕی نارەحەتى و دەردەسەرى دا بوون، وە بە جۆرەها شیواز لەلایەن كافرانى قوڕەیشەوە دەچەوسێنرانەوەو ئەزیەت و ئازار دەدران، هەر لەبەر ئەم هۆكارە؛ ئەم سورەتە زۆر بە دوورو درێژی باسی فیتنەو بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتییەكان دەكات، بە تایبەت لەباسكردنى ژیان و بەسەرهاتى پێغەمبەراندا (سەلامى خوایان لێ بێت). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [
الم (١)
] لە سەرەتای سوورەتی (بەقەرە)دا باسی ئەم پیتانەمان كرد كە لە سەرەتای هەندێك لە سوورەتەكانى قورئانى پیرۆزەوە هاتوون.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
close