Or do they say, “He has fabricated a lie about Allah!”? ˹If you had,˺ Allah would have sealed your heart, if He willed. And Allah wipes out falsehood and establishes the truth by His Words. He certainly knows best what is ˹hidden˺ in the heart.
Tafsirs
Layers
Lessons
Reflections
Answers
Qiraat
Hadith
[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] به‌ڵكو ئه‌وان ئه‌لێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - درۆی هه‌ڵبه‌ستووه بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر نیه‌و به‌ناوی خواوه قسه ئه‌كات [ فَإِنْ يَشَإِ اللَّهُ يَخْتِمْ عَلَى قَلْبِكَ ] ئه‌گه‌ر وابێت، هه‌ر چه‌نده شتی وایش نیه ئه‌وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره ویستی لێبێت مۆر ئه‌دات له‌سه‌ر دڵت [ وَيَمْحُ اللَّهُ الْبَاطِلَ ] وه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌خۆیه‌وه قسه بكات ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌و قسه پوچه‌ڵ و باتڵه ئه‌سڕێته‌وه‌و له‌ناوی ئه‌بات، (كه‌واته پێویسته ئاگادار بین و له خۆمانه‌وه به ناوی خوای گه‌وره‌و دینه‌كه‌یه‌وه قسه نه‌كه‌ین، چونكه خوای گه‌وره رازی نیه‌و رێگه نادات به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - له خۆیه‌وه به ناوی خوای گه‌وره قسه بكات چ جای ئێمه) [ وَيُحِقُّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ ] وه خوای گه‌وره به وشه پیرۆزه‌كان و به‌ڵگه ئاشكراكانی خۆی حه‌ق كه ئیسلامه جێگیری ئه‌كات و ڕوونی ئه‌كاته‌وه [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٢٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵانه‌ی كه له‌ناو سینگدان.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel