تسجيل الدخول
استمر في التقدم بعد رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
اختر اللغة
٨:١٠٢
ثم لتسالن يوميذ عن النعيم ٨
ثُمَّ لَتُسْـَٔلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ ٨
ثُمَّ
لَتُسۡـَٔلُنَّ
يَوۡمَئِذٍ
عَنِ
ٱلنَّعِيمِ
٨
تفاسير
الطبقات
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
الحديث
لە رۆژى قیامەت پرسیارى نازو نیعمەتەكانتان لێدەكرێت [ ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ (٨) ] پاشان لەو ڕۆژەدا كە ڕۆژی قیامەتە پرسیارتان لێ ئەكرێ سەبارەت بەو نازو نیعمەتانەی دونیا كە هەتان بووە كە بەهۆیەوە سەرقاڵ بوونە لە هەوڵدان بۆ قیامەت و كاركردن بۆ قیامەت, لە نازو نیعمەتەكانی دونیا وەكو لەشساغی و خواردن و خواردنەوەو ڕزق و ڕۆزی و جێگاو خانووبەرەو هەر نیعمەتێكی تر كە خوای گەورە بە مرۆڤی ببەخشێ، (نیوەڕۆیەكیان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ماڵ هاتە دەرەوە ئەبوبەكرو عومەری بینی (خوایان لێ ڕازی بێ) هەردووكیان دەرچووبوون، فەرمووی: لەم كاتەدا چی ئێوەی لە ماڵ دەركردووە؟ وتیان: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم برسێتی, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە تەنها برسێتی منیشى لە ماڵ دەركردووە هەڵسن با بڕۆین تا ڕۆیشتنە لای ماڵی پیاوێكی ئەنساری كە لە ماڵ نەبوو خێزانەكەی لە ماڵ بوو پێشوازی لێ كردن، وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پرسیاری مێردەكەی كرد (ئەبو تەیهانی ئەنساری) لە كوێیە؟ فەرمووی: چووە ئاوی سازگارمان بۆ بێنێ و ئێستا ئەگەڕێتەوە, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەگەڵ ئەبوبەكرو عومەر دانیشتن وە زۆری پێ نەچوو پیاوەكە هاتەوەو ئاوی بۆ هێنان و خزمەتی كردن و خورمای بۆ هێنان و فەرمووی: لەمە بخۆن پاشان چەقۆكەی هەڵگرت و حەیوانیان بۆ سەرببڕی, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: شیردەرەكان سەرنەبڕی ئەوەی كە شیری هەیە، ئەویش ئاژەڵێكی بۆ سەربڕین و لە گۆشتەكەیان خواردو ئاوی سازگاریان خوارەوە تا تێربوون، پاشان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێی فەرموون سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە لە ڕۆژی قیامەتدا سەبارەت بەم نیعمەتەی كە خوای گەورە پێى بەخشین ئێوە پرسیارتان لێ ئەكرێ). وە لە (مەحمودی كوڕی ڕەبیع)ەوە ئەفەرمووێ: كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی (ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ) وتیان: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم خوای گەورە سەبارەت بە چ نیعمەتێك لێمان ئەپرسێتەوە؟ ئێمە زۆربەی خواردنمان تەنها ئاوە لەگەڵ خورمادا, شمشێرمان لەسەر مل و گەردەنمانەو دوژمن ئامادەیە، ئیتر پرسیاری چ نازو نیعمەتێكمان لێ ئەكرێ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: (بەڵێ لەسەر ئەمەیش خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ئەكات), ئەمیش ئەگەر كەمیش بێت هەر خواردنەو نیعمەتی خوای گەورەیەو خوای گەورە لێتان ئەپرسێتەوە لەسەری، وە لە فەرموودەی تردا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: (یەكەم شت كە لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ لە نازو نیعمەتەكان خوای گەورە پرسیاری لێ ئەكات پێی ئەفەرمووێ: ئایا لەشتم ساغ نەكرد؟ ئایا لە ئاوی سارد تێر ئاوتم نەكرد؟ لەو نیعمەتانە خوای گەورە پرسیارتان لێ ئەكات)، وە (ابن عەباس) ئەفەرمووێ: (ئەو نیعمەتانەی پرسیارمان لێ ئەكرێ لەشساغی و بیستن و بینینە ئایا لە چیدا ئەمانەمان سەرف كردووەو بەكارمان هێناوە)، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (تەكاثور) والحمد لله.
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
تبرع
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة