تسجيل الدخول
استمر في التقدم بعد رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
اختر اللغة
١:١١١
تبت يدا ابي لهب وتب ١
تَبَّتْ يَدَآ أَبِى لَهَبٍۢ وَتَبَّ ١
تَبَّتۡ
يَدَآ
أَبِي
لَهَبٖ
وَتَبَّ
١
تفاسير
الطبقات
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
الحديث
سوورەتی (مەسەد) (واتە: حەبل لە ریشاڵ) پێناسەیەكى سورەتەكە ١- سورەتى (مەسەد) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (مەسەد) (٥) پێنج ئایەتە. ٣- سورەتى (مەسەد) زنجیرەى سەدو یانزەهەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (مەسەد) لە دواى سورەتى (فاتیحە) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردنى بە هیلاك چونى ئەبو لەهەب كە دوژمنى خواو پێغەمبەرى خوا بوو صلى الله علیه وسلم ، وە دژایەتیەكى زۆری پێغەمبەرى خواى دەكرد صلى الله علیه وسلم ، وازى لە ئیش و كارەكانى خۆی هێنابوو شوێن پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەكەوت بۆ شێواندن و تێكدانى دەعوە پیرۆزو موبارەكەكەى، وە ریگربوو لەبەردەمى خەڵكیدا تا ئیمان و باوەڕ نەهێنن. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ (١) ] (ابن عەباس) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سەركەوتە سەر كێوى (سەفا) و بانگی خەڵكی كردو خەڵكى لێی كۆبوونەوە فەرمووی: ئەی خەڵكینە ئەگەر من هەواڵتان بدەمێ كە دوژمن بە بەیانی یان بە ئێوارە ئەیەوێ بدات بەسەرتاندا ئایا ئێوە باوەڕم پێ ئەكەن؟ وتیان: بەڵێ لەبەر ئەوەی درۆمان لێت نەبینیوە, فەرمووی: دەی من ترسێنەرو پێغەمبەری خوای گەورەم صلى الله علیه وسلم خوای گەورە منی ناردووە ئەگەر ئیمانم پێ نەهێنن خوای گەورە سزایەكی سەختتان ئەدات, (ئەبو لەهەب)ی لێبوو پێی وت ئایا تۆ ئەم هەموو خەڵكەت بۆ ئەمە كۆكردۆتەوە دەك تیاچی دەك لەناوچی دوعای لە پێغەمبەری خوا كرد صلى الله علیه وسلم خوای گەورە ئەم سوورەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، وە فەرمووی: (تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ) دەى (ئەبو لەهەب) تیاچێت و زەرەرمەندو خەسارەتمەند بێت و هەردوو دەستەكانی تیا بچن (وَتَبَّ) ئەمەی یەكەم دوعایەو ئەمەی دووەم هەواڵەو (ئەبو لەهەب) تیاچوو, (ئەبو لەهەب) ناوی (عبدالعزى) بووەو یەكێك بووە لە گەورەكانی قوڕەیش، وە مامەی پێغەمبەری خوا بووە صلى الله علیه وسلم ، وە پیاوێكی جوان بووە، ئەووترێ: پێی وتراوە (ئەبو لەهەب) چونكە ناوچەوانی گەشاوە بووە, (ڕەبیعەی كوڕی عەباد) پێش ئەوەی موسڵمان بێ ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوام بینی صلى الله علیه وسلم لە بازاڕی (ذی المجاس) ئەگەڕا ئەیفەرموو: خەڵكی بڵێن: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) سەرفرازو سەركەوتوو ئەبن و ڕزگارتان ئەبێ، خەڵكیش لێی كۆئەبوونەوە، پیاوێكی شێوە جوان لە دوایەوە ئەڕۆی ئەیووت: بە قسەی مەكەن ئەمە وازی لە دینەكەی خۆی هێناوەو درۆ ئەكات بۆ هەر شوێنێك بڕۆیشتایە دوای ئەكەوت وتم: ئەمە كێیە؟ وتیان: ئەمە (ئەبو لەهەبی) مامەیەتی كە كەسێكی وا خراپ بووە.
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
تبرع
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة