تسجيل الدخول
استمر في التقدم بعد رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
اختر اللغة
١:١١٣
قل اعوذ برب الفلق ١
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلْفَلَقِ ١
قُلۡ
أَعُوذُ
بِرَبِّ
ٱلۡفَلَقِ
١
تفاسير
الطبقات
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
الحديث
سوورەتی (فەلەق) (واتە: بەرەبەیان) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (فەلەق) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (فەلەق) (٥) پێنج ئایەتە. ٣- سورەتى (فەلەق) زنجیرەى سەدو سیانزەهەمینە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (فەلەق) لە دواى سورەتى (فیل) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە فێركردنى بەندەكان بەوەى چۆن خۆیان پەنا بدەن بە خواى گەورە لە شەڕو خراپەكانى شەیتان و شەرى تاریكایی شەو كاتێك دێت، بەوەى كە خراپەكارەكان تێیدا بڵاودەبنەوە، وە هەروەها خۆپاراستن لەشەڕو خراپەى كەسانى حەسودو ساحیر. فەزڵى سوورەتى فەلەق لە فەزڵی سووڕەتی (ئیخڵاس)دا باسمان كرد پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەدوای هەموو نوێژە فەرزەكان سوورەتی (فەلەق)ی خوێندووە, وە لە بەیانیان و ئێواراندا سێ جار سێ جار خوێندوویەتی لەگەڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) دا, وە كاتێكیش كە خەوتووە فووی كردۆتە ناو هەردوو دەستی و سوورەتی (ئیخڵاس و ناس وفەلەق)ی تیادا خوێندووەو هێناوێتی بە دەمو چاو و لەشی لای پێشەوەی تا خوارەوە, وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كۆمەڵێك دوعاو ڕوقیەی ئەخوێند بۆ خۆپاراستن لە چاوی جن و مرۆڤ تا خوای گەورە سوورەتی (ناس و فەلەق)ی دابەزاند ئەو كاتە وازی لە هەموو ئەو ڕوقیەو شتانەی تر هێنا تەنها ئەم دوو سوورەتەی ئەخوێند، كە بۆ خۆپاراستن لە چاو زۆر گرنگە مرۆڤ بیخوێنێ بە ئیزنی خوای گەورە لە چاو پارێزراو ئەبێ, وە كاتێك كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نەخۆشیش بوایە دەستی ئەخستە سەر ئەو شوێنەی كە ئازاری هەیەو سوورەتی (ناس و فەلەق)ی بەسەردا ئەخوێند, عائیشە (خوای لێ ڕازی بێ) ئەفەرمووێ: كاتێك كە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم زۆر نەخۆش بوو, ئەفەرمووێ من سوورەتى(ناس و فەلەق)م بەسەردا ئەخوێند بەڵام دەستی خۆیم خستبووە سەر شوێنی ئازارەكەی بە ئومێدی بەرەكەتی دەستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بڵێ: خوایە من پەنا ئەگرم بە پەروەردگاری بەیانیان، (فەلەق) واتە: (الصُّبْح) بەرەبەیان, یاخود بەمانای خەڵكی دێت، پەنا ئەگرم بە پەروەردگاری هەموو خەڵكی.
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
تبرع
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة