[ وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: ئه‌وه حه‌ق هات و باتڵ و پووچه‌ڵ و شیركیش نه‌ماو پووچه‌ڵ بوه‌وه، به‌ڕاستی پووچه‌ڵ و باتڵ و شیرك هه‌ر له‌ناو چووه‌و نه‌ماوه، له فه‌تحی مه‌ككه‌دا سێ سه‌دو شه‌ست بت له ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزدا هه‌بوو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - یه‌ك یه‌ك ده‌یشكاندن و به‌ری ئه‌دانه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌خوێنده‌وه.