تسجيل الدخول
استمر في التقدم بعد رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
اختر اللغة
٨:٥٨
الم تر الى الذين نهوا عن النجوى ثم يعودون لما نهوا عنه ويتناجون بالاثم والعدوان ومعصيت الرسول واذا جاءوك حيوك بما لم يحيك به الله ويقولون في انفسهم لولا يعذبنا الله بما نقول حسبهم جهنم يصلونها فبيس المصير ٨
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُوا۟ عَنِ ٱلنَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَيَتَنَـٰجَوْنَ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِىٓ أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُ ۚ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ٨
أَلَمۡ
تَرَ
إِلَى
ٱلَّذِينَ
نُهُواْ
عَنِ
ٱلنَّجۡوَىٰ
ثُمَّ
يَعُودُونَ
لِمَا
نُهُواْ
عَنۡهُ
وَيَتَنَٰجَوۡنَ
بِٱلۡإِثۡمِ
وَٱلۡعُدۡوَٰنِ
وَمَعۡصِيَتِ
ٱلرَّسُولِۖ
وَإِذَا
جَآءُوكَ
حَيَّوۡكَ
بِمَا
لَمۡ
يُحَيِّكَ
بِهِ
ٱللَّهُ
وَيَقُولُونَ
فِيٓ
أَنفُسِهِمۡ
لَوۡلَا
يُعَذِّبُنَا
ٱللَّهُ
بِمَا
نَقُولُۚ
حَسۡبُهُمۡ
جَهَنَّمُ
يَصۡلَوۡنَهَاۖ
فَبِئۡسَ
ٱلۡمَصِيرُ
٨
تفاسير
الطبقات
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
الحديث
جولەكە ئاژاوە دەگێڕن [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نُهُوا عَنِ النَّجْوَى ] ئایا نابینی ئەو كەسانەی كە قەدەغەكران لە چپەچپی نهێنی كە جوولەكەكان بوون كە باوەڕدارێك بەلایاندا ڕەت بوایە بە چپەچپ قسەیان ئەكرد ئەوانیش وایان ئەزانی كە نیازی خراپیان هەیەو باسى كوشتنیان دەكەن بۆیە وازیان لەو رێگایە دەهێنا، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم قەدەغەى كردن لە چپە چپ بەڵام ئەوان گەڕانەوە سەرى، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند [ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا عَنْهُ ] پاشان گەڕانەوە بۆ ئەو چپەچپەی كە قەدەغەكرابوون لێى [ وَيَتَنَاجَوْنَ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ ] وە چپەچپیشیان بەتاوان و دژایەتی كردنی باوەڕداران و سەرپێچی كردنی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم [ وَإِذَا جَاءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ اللَّهُ ] وە كاتێكیش كە جوولەكەكان دێنە لای تۆ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم سڵاوت لێ ئەكەن بە شێوازێك كە خوای گەورە بەو شێوازە سڵاوی لە تۆ نەكردووە, لە جیاتی (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ) ئەڵێن: (السَّامُ عَلَيْكَ) واتە: مردن و تیاچوون بۆ تۆ بێ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ، عائیشە دەفەرمێت: جوولەكە هاتن بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتیان (السَّامُ عليكَ)، (واتە مردن و تیاچوونت لەسەر بێت ئەى باوكى قاسم)، عائیشە پێى فەرموون: (مردن و تیاچوون و نەفرەت لەسەر خۆتان بێت)، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (ئەى عائیشە خواى گەورە قسەى خراپ و ناشیرینى پێ خۆش نییە)، وتم: ئایا نابیستى ئەوان چى دەڵێن؟، فەرمووى: (ئەى تۆ نەتبیست منیش چیم پێ وتن؟) پێى فەرموون: (وعلیكم)، واتە: لەسەر خۆتان بێت، وە فەرمووى: (دوعاى ئێمە لەواندا قەبوڵ دەبێت، بەڵام دوعاى ئەوان لە ئێمەدا قەبوڵ نابێت)، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، لە فەرموودەى تر دەفەرمێت: (كە جوولەكە سەلامیان لێكردن ئێوە تەنها بڵێن: وعلیكم)، (مرۆڤى موسڵمان دەبێت زمانى پاك بێت تەنانەت جوێن دان بە جولەكەیش دروست نییە) [ وَيَقُولُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا اللَّهُ بِمَا نَقُولُ ] وە جوولەكە لە نەفسی خۆیاندا لە نێوان خۆیاندا ئەڵێن: ئەبێ خوای گەورە سزامان نەدات بەو قسانەی كە ئەیكەین، واتە: ئەگەر بەڕاستی ئەمە پێغەمبەری خوای گەورە بێ صلى الله علیه وسلم خوای گەورە ئاگای لێیەو سزامان ئەدات لەسەری، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) [ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٨) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: دۆزەخیان بەسە كە ئەچنە ناوی و سزاكەی ئەچێژن كە خراپترین سەرەنجامە بۆی ئەگەڕێنەوە .
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
تبرع
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة