تسجيل الدخول
استمر في التقدم بعد رمضان!
تعرف على المزيد
تسجيل الدخول
تسجيل الدخول
اختر اللغة
١٠:٦٠
يا ايها الذين امنوا اذا جاءكم المومنات مهاجرات فامتحنوهن الله اعلم بايمانهن فان علمتموهن مومنات فلا ترجعوهن الى الكفار لا هن حل لهم ولا هم يحلون لهن واتوهم ما انفقوا ولا جناح عليكم ان تنكحوهن اذا اتيتموهن اجورهن ولا تمسكوا بعصم الكوافر واسالوا ما انفقتم وليسالوا ما انفقوا ذالكم حكم الله يحكم بينكم والله عليم حكيم ١٠
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلْمُؤْمِنَـٰتُ مُهَـٰجِرَٰتٍۢ فَٱمْتَحِنُوهُنَّ ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَـٰنِهِنَّ ۖ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَـٰتٍۢ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلْكُفَّارِ ۖ لَا هُنَّ حِلٌّۭ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُوا۟ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۚ وَلَا تُمْسِكُوا۟ بِعِصَمِ ٱلْكَوَافِرِ وَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقُوا۟ ۚ ذَٰلِكُمْ حُكْمُ ٱللَّهِ ۖ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ١٠
يَٰٓأَيُّهَا
ٱلَّذِينَ
ءَامَنُوٓاْ
إِذَا
جَآءَكُمُ
ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ
مُهَٰجِرَٰتٖ
فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ
ٱللَّهُ
أَعۡلَمُ
بِإِيمَٰنِهِنَّۖ
فَإِنۡ
عَلِمۡتُمُوهُنَّ
مُؤۡمِنَٰتٖ
فَلَا
تَرۡجِعُوهُنَّ
إِلَى
ٱلۡكُفَّارِۖ
لَا
هُنَّ
حِلّٞ
لَّهُمۡ
وَلَا
هُمۡ
يَحِلُّونَ
لَهُنَّۖ
وَءَاتُوهُم
مَّآ
أَنفَقُواْۚ
وَلَا
جُنَاحَ
عَلَيۡكُمۡ
أَن
تَنكِحُوهُنَّ
إِذَآ
ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ
أُجُورَهُنَّۚ
وَلَا
تُمۡسِكُواْ
بِعِصَمِ
ٱلۡكَوَافِرِ
وَسۡـَٔلُواْ
مَآ
أَنفَقۡتُمۡ
وَلۡيَسۡـَٔلُواْ
مَآ
أَنفَقُواْۚ
ذَٰلِكُمۡ
حُكۡمُ
ٱللَّهِ
يَحۡكُمُ
بَيۡنَكُمۡۖ
وَٱللَّهُ
عَلِيمٌ
حَكِيمٞ
١٠
تفاسير
الطبقات
فوائد
تدبرات
الإجابات
قراءات
الحديث
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ ] لە رێككەوتننامەى حودەیبیە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەگەڵ كافران رێككەوت كە ئەگەر كافرێك موسڵمان بوو هات بۆ لاى موسڵمانان دەبێت بۆیان بگەڕێننەوەو وەری نەگرن، كاتێك كە (أم كلثوم عقبة بن أبي معيط) كۆچى كرد بۆ مەدینە هەردوو براكەى (عەمارەو وەلید) هاتن بۆ لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم تا بۆیان بگەڕێنێتەوە، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاندو ئافرەتانى لەو رێككەوتننامەیە جیا كردەوە (الصحيح المُسنَد) وە فەرمووى: ئەی باوەڕداران ئەگەر ئافرەتانی باوەڕداران لەناو كافرانەوە كۆچیان كردو هاتن بۆ لای ئێوە ئەوە ئێوە تاقییان بكەنەوە بزانن تا چ ڕادەیەك ئەیانەوێ موسڵمان بن, تاقیكردنەوەیشیان ئەوە بووە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم سوێندی ئەدان بە خوای گەورە لەبەر ڕق لێبوون لە مێردەكەی دەرنەچووەو لە مێردەكەى راینەكردووە، وە لەبەر خۆشەویستی زەوی و شارەكە كۆچی نەكردووەو بۆ دونیا نەهاتووە بەڵكو تەنها لەبەر خۆشەویستی خواو پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم سەرخستنی دینی خوای گەورە هاتووە كە ئەوە سوێند خواردن و تاقیكردنەوەیان بووە، (بەم ئایەتە سوننەتەكە نەسخ بوەوە یان تایبەتى كرد) [ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ ] خوای گەورە خۆی زاناترە بە ئیمانی ئەوان ئایا لەبەر چی هاتوونەو كۆچیان كردووە [ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ ] وە كە زانیتان و بۆتان دەركەوت ئەم ئافرەتانە باوەڕدارن ئەوا مەیانگەڕێننەوە بۆ مەككە بۆ لای مێردە كافرەكانیان [ لَا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ] نە ئەم ئافرەتە باوەڕدارانە حەڵاڵن بۆ ئەو پیاوە كافرانە نە ئەوانیش حەڵاڵن بۆ ئەمان، واتە: ئافرەتی باوەڕدار حەرامە شوو بە كافر بكات و لەلای كافر بمێنێتەوە, وە كە موسڵمان بوو ئەبێ لە پیاوەكەی جیا بكرێتەوە، كە لەسەرەتاى ئیسلامدا دروست بوو لاى بمێنێتەوە، (ئەبولعاصى كوڕى رەبیع) مێردى زەینەبى كچى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم كافر بوو لە جەنگى (بەدر) بە دیلى كەوتە دەست موسڵمانان، كە بە پارە ئازاد كران زەینەب ملوانكەیەكى نارد كە خەدیجەى دایكى بە دیارى پێى دابوو، كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بینى ناسییەوە زۆر دڵى نەرم بوو، فەرمووى: ئەگەر دەتانەوێت ئەم دیلەى بۆ ئازاد بكەن، ئەوانیش رازى بوون و پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئازادى كرد بەو مەرجەى كە رۆیشتەوە زەینەبى بۆ بنێرێت، ئەویش لەگەڵ (زەیدى كوڕى حاریسە) بۆى نارد، وە شەش ساڵ دواى ئەوە مێردەكەى موسڵمان بوو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم زەینەبى بۆ گەڕاندەوە بە مارەبڕینەكەى پێشوو، وە مارەیى و شایەتیشى بۆ دانەنا [ وَآتُوهُمْ مَا أَنْفَقُوا ] وە ئەو پیاوە كافرانە كە ئافرەتەكانیان موسڵمان بوونەو هاتوونە ئێوە مارەییەكان بۆ پیاوە كافرەكان بگەڕێننەوە [ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَنْ تَنْكِحُوهُنَّ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] لە دوای ئەوە كە مارەییتان بۆ مێردە كافرەكانیان گەڕاندەوە هیچ شتێكتان لەسەر نییە كە ئەو ئافرەتە باوەڕدارانە بخوازن بە مەرجێك ئەگەر مارەییان بۆ دابنێن وە عیددەیان تەواو بێت. حەرامێتى هاوسەرگیرى لەگەڵ كافراندا [ وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ ] وە ئێوە با ئافرەتی كافرتان لەلا نەمێنێ, كە لە پێشتردا دروست بووە پیاوی موسڵمان ئافرەتی كافر بهێنێ بەڵام كە ئەو ئایەتە دابەزی ئیتر خواى گەورە حەرامی كرد كە پیاوی موسڵمان ئافرەتی كافر بهێنێت، یان هەیبێ بیهێڵێتەوە بەڵكو ئەبێ لێی جیابێتەوە، ئیمامی عومەر دوو خێزانى كافرى هەبوو هەردووكی تەڵاق دان و لێیان جیا بووەوە, یەكێكیان (معاویەى كوڕى ئەبو سوفیان) مارەى كرد، ئەوى تریشیان (سەفوانى كوڕى ئومەییە) مارەى كرد، تەنها ئەهلی كتاب نەبێ كە پیاوی موسڵمان دروستە ئافرەتی ئەهلی كتاب بێنێ ئەگەر داوێن پاك بوون [ وَاسْأَلُوا مَا أَنْفَقْتُمْ ] وە ئەگەر ئافرەتێكی موسڵمان هەڵگەڕایەوەو كافر بوو چوو بۆ مەككە ئەوا ئێوە داوای مارەییەكەتان لە كافران بكەن [ وَلْيَسْأَلُوا مَا أَنْفَقُوا ] وە ئەوانیش ئەگەر خێزانێكیان موسڵمان بوو هاتە ناو موسڵمانان با داوای مارەیی بكەن و ئێوە بۆیان بنێرن [ ذَلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ ] ئەمە حوكم و بڕیاری خوای گەورەیە بڕیار لە نێوانتاندا دەدات بە گەڕانەوەی مارەیی لە هەردوو لاوە لە پاش صوڵحی (حودەیبیە) [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١٠) ] وە خوای گەورە زۆر زاناو كاربەجێیە .
Notes placeholders
اقرأ واستمع وابحث وتدبر في القرآن الكريم

Quran.com منصة موثوقة يستخدمها ملايين الأشخاص حول العالم لقراءة القرآن الكريم والبحث فيه والاستماع إليه والتدبر فيه بعدة لغات. كما يوفر الموقع ترجمات وتفسيرات وتلاوات وترجمة كلمة بكلمة وأدوات للدراسة العميقة، مما يجعل القرآن الكريم في متناول الجميع.

كصدقة جارية، يكرّس Quran.com جهوده لمساعدة الناس على التواصل العميق مع القرآن الكريم. بدعم من Quran.Foundation، وهي منظمة غير ربحية 501(c)(3)، يواصل Quran.com في التقدم و النمو كمصدر مجاني وقيم للجميع، الحمد لله.

تصفّح
الصفحة الرئيسة
راديو القرآن الكريم
القرّاء
معلومات عنا
المطورون
تحديثات المنتج
الملاحظات
مساعدة
تبرع
مشاريعنا
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
المشاريع غير الربحية التي تملكها أو تديرها أو ترعاها Quran.Foundation
الروابط الأكثر شيوعًا

آية الكرسي

يس

الملك

الرّحمن

الواقعة

الكهف

المزّمّل

خريطة الموقـعالخصوصيةالشروط والأحكام
© ٢٠٢٦ Quran.com. كل الحقوق محفوظة