বল, আমি রসূলদের মধ্যে নতুন নই, আর আমি এও জানি না যে, আমার সঙ্গে কী ব্যবহার করা হবে আর তোমাদের সঙ্গেইবা কেমন (ব্যবহার করা হবে), আমি কেবল তাই মেনে চলি যা আমার প্রতি ওয়াহী করা হয়। আমি তো স্পষ্ট সতর্ককারী মাত্র।
তাফসির
ধাপ বা পর্যায়সমূহ
পাঠ
প্রতিফলন
উত্তর
কিরাত
হাদিস
[ قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من بیدعه نیم له پێغه‌مبه‌ران، واته: یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر نیم كه خوای گه‌وره منی ناردبێت و پێش من هیچ پێغه‌مبه‌ری تر نه‌هاتبێت، به‌ڵكو هه‌زاره‌ها پێغه‌مبه‌ر له پێش مندا هاتوون.
{پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - غه‌یبى نه‌زانیوه}
[ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ] وه من نازانم له داهاتوودا خوای گه‌وره چی به‌سه‌ر من و ئێوه‌ش دێنێت، واته: ئایا له مه‌ككه ئه‌مێنم یان ده‌رده‌كرێم، ئه‌كوژرێم یان نا، یان خوای گه‌وره له دونیادا سزای ئێوه ئه‌دات یان هه‌ڵیئه‌گرێت بۆ قیامه‌ت، ئه‌مه له دونیادا به‌ڵام له قیامه‌تدا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زانیوێتی كه یه‌كه‌م كه‌سه كه ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره رێزی لێده‌نێت، وه كافرانیش ده‌خرێنه دۆزه‌خ و سه‌ختترین سزا ده‌درێن [ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ ] من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حیه ئه‌كه‌وم كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم دێت و ناتوانم له خۆمه‌وه هیچ شتێك بڵێم [ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٩) ] وه من هیچ شتێك نیم ته‌نها ترسێنه‌رێكی ئاشكرا نه‌بێت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ئه‌تانترسێنم به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel