De entre ellos[1] hay quienes te critican por cómo repartes las caridades [¡Oh, Mujámmad!]. Si les das de ellas [todo lo que pretenden] quedan satisfechos, pero si no lo haces se molestan. 1
Tafsires
Capas
Lecciones
Reflexiones.
Respuestas
Qiraat
Hadith
[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَلْمِزُكَ فِي الصَّدَقَاتِ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - غه‌نیمه‌ى غه‌زاى حونه‌ینى دابه‌ش ده‌كرد (عبدالله بن ذي الخويصرة التميمي) هات وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دادپه‌روه‌ر به، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: هاوار بۆ خۆت ئه‌گه‌ر من دادپه‌روه‌ر نه‌بم كێ دادپه‌روه‌ره؟! ئیمامى عومه‌ر فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رێگام بده له گه‌ردنى بده‌م، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: لێیگه‌ڕێ ئه‌مه هاوه‌ڵانێكى هه‌یه یه‌كێك له ئێوه نوێژى خۆى پێ كه‌مه له ئاست نوێژى ئه‌مان، وه رۆژووى خۆى پێ كه‌مه له ئاست رۆژووى ئه‌مان، له دین ده‌رده‌چن هه‌روه‌كو چۆن تیر له نیشان ده‌رده‌چێت، له هه‌ر شوێنێك پێیان گه‌یشتن بیانكوژن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه دواتر كه ده‌ركه‌وتن خه‌واریج بوون ئیمامى عه‌لى كوشتارى كردن، وه هه‌یشیانه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌و مونافیقانه ڕه‌خنه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ئه‌گرێ كاتێك كه صه‌ده‌قه‌و خێر یاخود غه‌نیمه‌ت دابه‌ش ئه‌كه‌ی له نێوان موسڵمانان [ فَإِنْ أُعْطُوا مِنْهَا رَضُوا ] ئه‌گه‌ر پێیان ببه‌خشی ئه‌وه‌نده‌ی كه خۆیان ئه‌یانه‌وێ ئه‌وا ڕازی ئه‌بن وه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ ناده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نیه‌تیان دونیایه [ وَإِنْ لَمْ يُعْطَوْا مِنْهَا إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ (٥٨) ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیانه نه‌یانده‌یتێ ئه‌و كاته تووڕه ئه‌بن وه ناڕازی ئه‌بن وه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ ئه‌ده‌ن.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel