Cuando alguno de ellos muera, no ores ni te detengas junto a su tumba [para rogar por él], porque no creyeron en Dios ni en Su Mensajero, y murieron en la desobediencia [a Dios].
Tafsires
Capas
Lecciones
Reflexiones.
Respuestas
Qiraat
Hadith
[ وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر هیچ كه‌س له‌و مونافیقانه مه‌كه كه بمرێ، دیسان له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) دابه‌زى، كه مرد كوڕه‌كه‌ى هات وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌تم بده‌رێ ده‌یكه‌مه كفنى باوكم، وه نوێژى له‌سه‌ر بكه‌و داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه له خواى گه‌وره، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌ى پێداو فه‌رمووى دواتر ئاگادارم بكه‌وه نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌م، دواتر هه‌واڵى پێداو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ویستی نوێژی له‌سه‌ر بكات، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چۆن نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك ئه‌كه‌ی كه مونافیقه؟! پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى من سه‌رپشكم له نێوان ئه‌وه‌ى داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌م یان نا، ئه‌گه‌ر حه‌فتا جار زیاتر دوعاى بۆ بكه‌م خوا لێیخۆش بێت بۆى ئه‌كه‌م و نوێژى له‌سه‌ر كرد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك مه‌كه كه له‌سه‌ر نیفاق مردووه [ وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ ] وه له‌سه‌ر قه‌بریشی ڕامه‌وه‌سته دوعای خێری بۆ بكه‌یت، له دواى ئه‌م ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى له‌سه‌ر هیچ مونافیقێك نه‌كردو نه‌چوه سه‌ر قه‌بریان تا كۆچى دوایى كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌برى موسڵمان ڕاوه‌ستاوه‌و نوێژى له‌سه‌ر كردووه‌و دوعای بۆ ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: داواى لێخۆشبوو‌ن و دامه‌زراوى بۆ براكه‌تان بكه‌ن چونكه ئێستا پرسیارى لێ ده‌كرێت [ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (٨٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفریان كردووه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه له‌سه‌ر فیسق و نیفاق مردوونه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel