Et ne repousse pas ceux qui, matin et soir, implorent leur Seigneur, cherchant Sa Face (Wajh). Leur demander compte ne t’incombe en rien, et te demander compte ne leur incombe en rien. En les repoussant donc, tu serais du nombre des injustes. 1
Tafsirs
Niveaux
Leçons
Réflexions
Réponses
Qiraat
Hadith
{فەرمان كردن بەڕێزگرتن لە فەقیرو هەژاران}
[ وَلَا تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ] (ئیبن مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: ده‌سه‌ڵاتدارانى قوڕه‌یش به لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - تێپه‌ڕین كه (خه‌باب و صوهه‌یب و بیلال و عه‌ممار) ى لا بوو، وتیان ئه‌ى محمد ئایا تۆ به‌مانه رازى بوویت؟ ئایا ئێمه شوێن ئه‌مانه بكه‌وین؟ ئه‌مانه ده‌ربكه ئێمه شوێنت ده‌كه‌وین، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رمه‌كه كه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه به به‌یانیان و ئێواران و زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران ئه‌خوێنن، یاخود به به‌یانیان و ئێواران نوێژ بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ته‌نها مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه واته: موسڵمانه فه‌قیرو هه‌ژاره‌كان [ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِمْ مِنْ شَيْءٍ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر خۆیانه وه لێپرسینه‌وه‌ی تۆش له‌سه‌ر خۆته هیچ شتێكی ئه‌وان نایه‌ته سه‌رشانی تۆ بۆچی ده‌ریانده‌كه‌ی [ فَتَطْرُدَهُمْ ] ده‌ریانمه‌كه به‌ڵكو بایه‌خیان پێ بده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلی دینن [ فَتَكُونَ مِنَ الظَّالِمِينَ (٥٢) ] ئه‌گه‌ر ئه‌م موسڵمانه فه‌قیرو هه‌ژارانه ده‌ركه‌یت كه زیكر‌و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كافران موسڵمان بن و گرنگی و بایه‌خ به‌وان بده‌ی ئه‌مه تۆ به‌م حاڵه‌ت سته‌مێكت له‌وان كردووه‌و له سته‌مكاران ئه‌بیت.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel