Ou dizem: Ele o forjou! Dize-lhes: Se o forjei, nada podereis obter de Deus para mim. Ele conhece, melhor do queninguém, o que tentais difamar. Basta Ele por Testemunha, entre vós e mim. E Ele é o Indulgente, o Misericordiosíssimo.
Tafsirs
Camadas
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
Hadith
[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كات و قسه‌ی خوا نیه [ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَلَا تَمْلِكُونَ لِي مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: با وا دابنێین ئه‌گه‌ر من ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌م هه‌ڵبه‌ستبێت و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه بكه‌م ئه‌وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره سه‌ختترین سزام ئه‌دات وه ئێوه‌ش ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌م لێ بگه‌ڕێننه‌وه‌و هیچ شتێكتان به‌ده‌ست نیه [ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ] خوای گه‌وره خۆی زاناتره به‌وه‌ی كه ئێوه قسه‌ی تیادا ئه‌كه‌ن و ڕۆئه‌چن تیایدا [ كَفَى بِهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] خوای گه‌وره به‌سه كه شایه‌ت بێ له نێوان من و ئێوه‌دا كه شایه‌تی بۆ من ئه‌دات كه قورئان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هاتووه وه شایه‌تیش له‌سه‌ر ئێوه ئه‌دات كه درۆ ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel