Ó Mensageiro, proclama o que te foi revelado por teu Senhor, porque se não o fizeres, não terás cumprido a Sua Missão. Deus te protegerá dos homens, porque Deus não ilumina os incrédulos.
Tafsirs
Camadas
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
Hadith
[ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و په‌یامه‌ی كه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆت دابه‌زیوه تۆ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی بیگه‌نه [ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ ] ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌یه‌نی به‌وه‌ی كه بیشاریته‌وه هه‌رچه‌نده هیچی نه‌شاردۆته‌وه وه هه‌مووی گه‌یاندووه [ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ] ئه‌وه په‌یامی خوای گه‌وره‌ت نه‌گه‌یاندووه بۆیه له زۆر شوێندا پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - فه‌رموویه‌تی: {اللَّهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ} (أخرجه: البخاري ٣/٢٠٩ ( ٢٥٩٧ )، ومسلم ٦/١١ ( ١٨٣٢ ) ( ٢٦ )) ئایا په‌یامی خوای گه‌وره‌م نه‌گه‌یاند صه‌حابه شایه‌تیان بۆ ئه‌دا كه {نَشْهَدُ أَنَّكَ قَدْ بَلَّغْتَ} به‌ڵێ شایه‌تی ئه‌ده‌ین په‌یامی خوای گه‌وره‌ت به‌جوانترین شێواز گه‌یاندووه [ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ] پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - له ژێر دارێكدا خه‌وتبوو شمشێره‌كه‌ى پیادا هه‌ڵواسیبوو، پیاوێكى ده‌شتنشین هات و شمشێره‌كه‌ى هه‌ڵگرت و نزیك بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خواى- صلى الله عليه وسلم - له خه‌و هه‌ڵساندو وتى: ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - كێ ئه‌مشه‌و رزگارت ده‌كات له ده‌ستم؟ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: الله، شمشێره‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌ربووه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵى گرت و لێیخۆشبوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه خوای گه‌وره تۆ ئه‌پارێزێ له خه‌ڵكی، كه پێش دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته صه‌حابه پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - ئه‌پاراست وه پاسه‌وانیان ئه‌كرد به‌ڵام كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی ئه‌و كاته خوای گه‌وره به‌ڵێنی به پێغه‌مبه‌ری خوا دا- صلى الله عليه وسلم - كه خوای گه‌وره له خه‌ڵكی ئه‌تپارێزێ وه ناتوانن لێت نزیك ببنه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌ڵكى بڕۆن و بڵاوه‌ى لێ بكه‌ن به‌دڵنیایى خواى گه‌وره ده‌مپارێزێت [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٦٧) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه كافر بن.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel