Se vós, ambas, voltardes arrependidas a Deus, os vossos corações inclinar-se-ão para isso; porém, se confabulardescontra ele, sabei que Deus é o seu Protetor, bem como Gabriel, os virtuosos, dentre os fiéis e os anjos serão os (seus) socorredores.
Tafsirs
Camadas
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
Hadith
[ إِنْ تَتُوبَا إِلَى اللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا ] پاشان خوای گەورە گفتوگۆ لەگەڵ عائیشەو حەفصەدا ئەكات (خوایان لێ ڕازی بێ) ئەگەر ئێوە هەردووكتان تەوبە بكەن و بۆ لای خوای گەورە بگەڕێنەوە ئەوە دڵتان بەلای خوای گەورەدا گەڕاوەتەوە، یاخود بەلای تەوبەدا گەڕاوەتەوە، واتە: تەوبە بكەن و جارێكی تر شتی وا مەكەن [ وَإِنْ تَظَاهَرَا عَلَيْهِ ] بەڵام ئەگەر جارێكی تر یەك بگرن وە هاوكاری یەك بكەن لە بەرامبەر پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم وە نهێنی بدركێنن [ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ مَوْلَاهُ وَجِبْرِيلُ وَصَالِحُ الْمُؤْمِنِينَ ] ئەوە ئەو كاتە خوای گەورە خۆی دۆست و پشتیوان و سەرخەری پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم وە جبریل و بەندە چاك و باوەڕدارەكانى وەكو (ئەبوبەكرو عومەرو عوسمان و عەلی) (خوایان لێ ڕازی بێ) [ وَالْمَلَائِكَةُ بَعْدَ ذَلِكَ ظَهِيرٌ (٤) ] وە لە پاش ئەمانیش مەلائیكەتیش دیسانەوە پشتیوانی پێغەمبەری خوان صلى الله علیه وسلم .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel