Se obedeceres á maioria dos seres da terra, eles desviar-te-ão da senda de Deus, porque não professam mais do que aconjectura e não fazem mais do que inventar mentiras.
Tafsirs
Camadas
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
Hadith
[ وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ گوێڕایه‌ڵی زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی بكه‌ی ئه‌وه گومڕات ئه‌كه‌ن و له ڕێگای ڕاست لات ئه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان شوێنى هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئه‌كه‌ون، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نابێت له خراپه‌و تاواندا شوێن خه‌ڵكى بكه‌وێت و له لۆمه‌ى لۆمه‌كاران بترسیت، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌نها شوێن به‌ڵگه بكه‌ویت) [ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ ] وه ئه‌وان له گومڕاییدان و له‌سه‌ر یه‌قین نین به‌ڵكو ته‌نها شوێنی گومان ئه‌كه‌ون [ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (١١٦) ] وه ته‌نها خه‌مڵاندن و ته‌قدیر كردنه‌و هیچ حه‌قیقه‌ت و یه‌قینێكیان نیه
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel