Пречист Тот, Кто перенес ночью Своего раба, чтобы показать ему некоторые из Наших знамений, из Заповедной мечети в мечеть аль-Акса, окрестностям которой Мы даровали благословение. Воистину, Он - Слышащий, Видящий.
Тафсиры
Слои
Уроки
Размышления
Ответы
Кираат
Хадис
سووره‌تی (ئيسراء) (واته: شه‌وڕه‌وى كردن)
سوره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌ته‌كانى (٢٦و ٣٢و ٥٧ و له ئایه‌تى ٧٣-٨٠) نه‌بێت كه مه‌ده‌نی یه
(١١١) ئایه‌ته
پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هه‌موو شه‌وێك سوره‌تى (ئيسراء و زومه‌ر) ى ده‌خوێند
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
{شەوڕەوی‌و بەرز بوونەوەی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم -}
[ سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه شه‌وڕه‌وی كرد به به‌نده‌كه‌ی خۆی كه محمده - صلى الله عليه وسلم - له (مسجد الحرام) له كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه بۆ (مسجد الاقصی) له (بیت المقد‌س)، بۆیه پێی ئه‌ووترێ: (الْأَقْصَى) مزگه‌وتی ئه‌وپه‌ڕ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا له‌ولایه‌وه هیچ مزگه‌وتێكی تر نه‌بووه، وه كه ئه‌فه‌رمووێ: به به‌نده‌كه‌ی، ڕێزه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ندایه‌تی به‌رزترین پله‌یه (وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه شه‌وڕه‌وى به لاشه‌و روح بووه، چونكه عه‌بد بریتیه له لاشه‌و روح، وه به‌خه‌به‌ر بووه نه‌ك خه‌وتوو، چونكه خه‌و بوایه كه‌س له كافران نكوڵیان لێ ناكردو له خه‌ودا ئاساییه مرۆڤ هه‌ر شتێك ببینێت كه‌س پێى ناڵێت درۆت كرد) [ الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ ] كه ده‌وروبه‌ری (بیت المقد‌س)مان پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت كردووه به به‌رووبووم و ئاو و دابه‌زینی وه‌حى و ناردنى پێغه‌مبه‌ران و شوێنی پیاوچاكان [ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ] بۆیه شه‌وڕه‌ویمان به‌و به‌نده‌یه‌ی خۆمان كرد تا هه‌ندێك له موعجیزه‌و ئایه‌ته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی خۆمانی نیشان بده‌ین [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١) ] به‌دڵنیایى هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه زۆر بیسه‌رو بینه‌ره، (شه‌وڕه‌وی به پێغه‌مبه‌ری خوا كرا - صلى الله عليه وسلم - له ساڵی ده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی سێ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی كه كۆچ بكات بۆ مه‌دینه له‌و ساڵه‌ی كه (ئه‌بو تاڵیب)ی مامی و (خه‌دیجه)ی خێزانی وه‌فاتیان كرد).
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel