Вот Мы сказали тебе: «Воистину, твой Господь объемлет людей». Мы сделали показанное тебе видение и дерево, проклятое в Коране, искушением для людей. Мы устрашаем их, но это лишь увеличивает их великую непокорность.
Тафсиры
Слои
Уроки
Размышления
Ответы
Кираат
Хадис
[ وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِالنَّاسِ ] وه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێمان وتوویت په‌روه‌ردگارت ده‌وری هه‌موو خه‌ڵكی داوه‌و هه‌موویان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی مه‌ككه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه‌و تۆ ده‌پارێزێت لێیان [ وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا الَّتِي أَرَيْنَاكَ إِلَّا فِتْنَةً لِلنَّاسِ ] وه ئه‌و خه‌و بینینه‌ش كه تۆ بینیت، كه به چاوی خۆی بینی نه‌ك له خه‌وتندا كه (ئیسراء) و شه‌وڕه‌وی كردن بوو وه‌كو له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌دا باسمان كرد ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ خه‌ڵكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵكى موسڵمان بوون كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - هه‌واڵی شه‌وڕه‌وی بۆ گێڕانه‌وه ئه‌وان له دین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه خه‌ڵكی پێ تاقیده‌كه‌ینه‌وه، یاخود وتراوه: خه‌و بینینێكی تر بووه كه خوای گه‌وره كوشتنی كافرانی له شه‌ڕی به‌دردا نیشانی پێغه‌مبه‌ری خوا داوه - صلى الله عليه وسلم - [ وَالشَّجَرَةَ الْمَلْعُونَةَ فِي الْقُرْآنِ ] وه ئه‌و داره نه‌فره‌ت لێكراوه‌ی كه له قورئاندا باسى كردووه كه داری زه‌قومه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نیشانی درا له دۆزه‌خدا كه خوارده‌مه‌نی دۆزه‌خییه‌كانه [ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَانًا كَبِيرًا (٦٠) ] وه ئه‌یانترسێنین به‌ڵام هیچ شتێكیان زیاد ناكات ته‌نها سه‌ركه‌شی كردن و سنوور به‌زاندنێكی زۆر گه‌وره نه‌بێ.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel