Identifikohu
Rrituni përtej Ramazanit!
Mëso më shumë
Identifikohu
Identifikohu
Zgjidh Gjuhën
48:18
۞ لقد رضي الله عن المومنين اذ يبايعونك تحت الشجرة فعلم ما في قلوبهم فانزل السكينة عليهم واثابهم فتحا قريبا ١٨
۞ لَّقَدْ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَـٰبَهُمْ فَتْحًۭا قَرِيبًۭا ١٨
۞ لَّقَدۡ
رَضِيَ
ٱللَّهُ
عَنِ
ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
إِذۡ
يُبَايِعُونَكَ
تَحۡتَ
ٱلشَّجَرَةِ
فَعَلِمَ
مَا
فِي
قُلُوبِهِمۡ
فَأَنزَلَ
ٱلسَّكِينَةَ
عَلَيۡهِمۡ
وَأَثَٰبَهُمۡ
فَتۡحٗا
قَرِيبٗا
١٨
Tefsiret
Shtresat
Mësimet
Reflektime
Përgjigjet
Kiraat
Hadith
{موژده‌ دانى به‌هه‌شت به‌ هه‌زارو چوارسه‌د صه‌حابه‌ } [ لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ ] ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ڕازی بوو له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ئه‌و داره‌دا به‌یعه‌ت به‌ تۆ ئه‌ده‌ن له‌ حوده‌یبیه‌ كه‌ ژماره‌یان هه‌زارو چوار سه‌د یان هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (ئه‌وانه‌ى له‌ ژێر ئه‌و داره‌ به‌یعه‌تیاندا هیچ كه‌سێكیان ناچنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌) به‌یعه‌ته‌كه‌ بۆ تۆڵه‌ سه‌ندن بوو بۆ خوێنى ئیمامى عوسمان كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ بڵاو بوه‌وه‌ كه‌ كوژراوه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناردى بۆ مه‌ككه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قوڕه‌یش بكات تا رێگایان بده‌ن بچنه‌ مه‌ككه‌وه‌و عومره‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان رێگایان نه‌داو دواتر رێككه‌وتننامه‌ى (حوده‌یبیه‌) كرا، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستێكى خسته‌ ناو ده‌سته‌كه‌ى ترى و فه‌رمووى: (خوایه‌ عوسمان بۆ پێویستى خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه‌) ده‌ستى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ عوسمان باشتر بوو له‌ ده‌ستى ئه‌وان بۆ خۆیان، (سه‌عیدى كوڕى موسه‌ییب) ده‌فه‌رمێت: باوكم له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ له‌ ژێر ئه‌و داره‌ به‌یعه‌تى به‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ، باوكم فه‌رمووى: ساڵى دواتر رۆیشتینه‌وه‌ بۆ حوده‌یبیه‌ له‌ بیرمان كرد و نه‌مانزانى كام داره‌ بوو، سه‌عید فه‌رمووى: هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ یادیان چوو نه‌یانزانى كام داره‌یه‌ ئێستا ئێوه‌ ده‌یزانن!؟ (خواى گه‌وره‌ له‌ بیرى بردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵكى نه‌چنه‌ سه‌رى و نه‌یپه‌رستن، كه‌ ئه‌و داره‌ دروست نه‌بێت بپه‌رسترێت و بچیته‌ سه‌رى دارو به‌ردى تر چۆن دروسته‌!!؟) {شایه‌تى دانى خواى گه‌وره‌ بۆ صه‌حابه‌} [ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ ] خوای گه‌وره‌ زانی چی له‌ دڵیاندا هه‌یه‌ له‌ ڕاستگۆیی و به‌ ئه‌مه‌كى و گوێڕایه‌ڵى و دامه‌زراوی [ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ ] خوای گه‌وره‌ش هێمنی و ئارامی دابه‌زانده‌ سه‌ر دڵیان [ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا (١٨) ] وه‌ دواتریش پاداشتی دانه‌وه‌ به‌ فه‌تحێكی نزیك كه‌ فه‌تحی خه‌یبه‌رو فه‌تحی مه‌ككه‌و شوێنه‌كانى تر بوو.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
Lexoni, dëgjoni, kërkoni dhe reflektoni mbi Kuranin

Quran.com është një platformë e besueshme e përdorur nga miliona njerëz në mbarë botën për të lexuar, kërkuar, dëgjuar dhe reflektuar mbi Kuranin në gjuhë të shumta. Ajo ofron përkthime, tefsir, recitime, përkthim fjalë për fjalë dhe mjete për studim më të thellë, duke e bërë Kuranin të arritshëm për të gjithë.

Si një Sadaka Xhariyah, Quran.com është i përkushtuar për të ndihmuar njerëzit të lidhen thellë me Kuranin. I mbështetur nga Quran.Foundation , një organizatë jofitimprurëse 501(c)(3), Quran.com vazhdon të rritet si një burim falas dhe i vlefshëm për të gjithë, Elhamdulillah.

Navigoni
Shtëpi
Kuran Radio
Recituesit
Rreth Nesh
Zhvilluesit
Përditësimet e produktit
Feedback
Ndihmë
Dhuroni
Projektet tona
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Projektet jofitimprurëse të zotëruara, të menaxhuara ose të sponsorizuara nga Quran.Foundation
Kërkimet e preferuara

Ayatul Kursi

Surah Yaseen

Surah Al Mulk

Surah Ar-Rahman

Surah Al Waqi'ah

Surah Al Kahf

Surah Al Muzzammil

Harta e faqesPrivatësiaTermat dhe Kushtet
© 2026 Quran.com. Të gjitha të drejtat e rezervuara