Identifikohu
Rrituni përtej Ramazanit!
Mëso më shumë
Identifikohu
Identifikohu
Zgjidh Gjuhën
5:3
حرمت عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما اهل لغير الله به والمنخنقة والموقوذة والمتردية والنطيحة وما اكل السبع الا ما ذكيتم وما ذبح على النصب وان تستقسموا بالازلام ذالكم فسق اليوم ييس الذين كفروا من دينكم فلا تخشوهم واخشون اليوم اكملت لكم دينكم واتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الاسلام دينا فمن اضطر في مخمصة غير متجانف لاثم فان الله غفور رحيم ٣
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحْمُ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلْمُنْخَنِقَةُ وَٱلْمَوْقُوذَةُ وَٱلْمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا۟ بِٱلْأَزْلَـٰمِ ۚ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ ۗ ٱلْيَوْمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِ ۚ ٱلْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلْإِسْلَـٰمَ دِينًۭا ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ فِى مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍۢ لِّإِثْمٍۢ ۙ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ٣
حُرِّمَتۡ
عَلَيۡكُمُ
ٱلۡمَيۡتَةُ
وَٱلدَّمُ
وَلَحۡمُ
ٱلۡخِنزِيرِ
وَمَآ
أُهِلَّ
لِغَيۡرِ
ٱللَّهِ
بِهِۦ
وَٱلۡمُنۡخَنِقَةُ
وَٱلۡمَوۡقُوذَةُ
وَٱلۡمُتَرَدِّيَةُ
وَٱلنَّطِيحَةُ
وَمَآ
أَكَلَ
ٱلسَّبُعُ
إِلَّا
مَا
ذَكَّيۡتُمۡ
وَمَا
ذُبِحَ
عَلَى
ٱلنُّصُبِ
وَأَن
تَسۡتَقۡسِمُواْ
بِٱلۡأَزۡلَٰمِۚ
ذَٰلِكُمۡ
فِسۡقٌۗ
ٱلۡيَوۡمَ
يَئِسَ
ٱلَّذِينَ
كَفَرُواْ
مِن
دِينِكُمۡ
فَلَا
تَخۡشَوۡهُمۡ
وَٱخۡشَوۡنِۚ
ٱلۡيَوۡمَ
أَكۡمَلۡتُ
لَكُمۡ
دِينَكُمۡ
وَأَتۡمَمۡتُ
عَلَيۡكُمۡ
نِعۡمَتِي
وَرَضِيتُ
لَكُمُ
ٱلۡإِسۡلَٰمَ
دِينٗاۚ
فَمَنِ
ٱضۡطُرَّ
فِي
مَخۡمَصَةٍ
غَيۡرَ
مُتَجَانِفٖ
لِّإِثۡمٖ
فَإِنَّ
ٱللَّهَ
غَفُورٞ
رَّحِيمٞ
٣
Tefsiret
Shtresat
Mësimet
Reflektime
Përgjigjet
Kiraat
Hadith
{حەرامكراوەكان} [ حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ مرداره‌وه‌ بووه‌ ته‌نها ماسی و كولله‌ نه‌بێت [ وَالدَّمُ ] وه‌ خوێن له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ كه‌ بیخۆن ته‌نها جه‌رگ و سپڵ نه‌بێت [ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ ] وه‌ گۆشتی به‌راز به‌هه‌موو شێوازێك حه‌رامه‌ [ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ غه‌یری خوا سه‌رئه‌بڕێ له‌سه‌ر بته‌كان و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێ هه‌مووی حه‌رامه‌ بیخۆن [ وَالْمُنْخَنِقَةُ ] وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ ئه‌خنكێنرێن ئیتر خۆیان ئه‌خنكێن یان مرۆڤ ئه‌یانخنكێنێ ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ [ وَالْمَوْقُوذَةُ ] وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ بریندار ئه‌بن به‌ به‌رد یان به‌ چه‌قۆ یان به‌ هه‌ر شتێكی ترو مردار ئه‌بنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رببڕێن ئه‌ویش حه‌رامه‌ [ وَالْمُتَرَدِّيَةُ ] وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شاخێك یان له‌سه‌ر شوێنێكی به‌رز به‌ر ئه‌بنه‌وه‌ یان ئه‌كه‌ونه‌ ناو بیره‌وه‌ مردار ده‌بنه‌وه‌ به‌بێ سه‌ربڕین ئه‌وانیش حه‌رامه‌ [ وَالنَّطِيحَةُ ] وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ شه‌ڕه‌ شاخ و شۆق ئه‌كه‌ن ئه‌ویش به‌بێ سه‌ربڕین حه‌رامه‌ كه‌ مردار ببنه‌وه‌ [ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دڕنده‌كان بیخوات وه‌كو شێرو پڵنگ و گورگ به‌بێ سه‌ربڕین مردار ئه‌بنه‌وه‌ ئه‌وانیش حه‌رامه‌ بۆ ئێوه‌ بیخۆن [ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ ] ته‌نها له‌مانه‌ی كه‌ باسمان كرد ئه‌وه‌ی فریا بكه‌ون و روحى له‌به‌ر مابێت و سه‌ری ببڕن ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌ [ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی بۆ بته‌كان سه‌رئه‌بڕێ بۆ به‌گه‌وره‌زانینیان ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ حه‌رامه‌ [ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ] وه‌ تیروپشكیش كه‌ له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئه‌یانكرد حه‌رامه‌: كه‌ سێ داریان ئه‌هێنا له‌ یه‌كیان ده‌یاننووسی بیكه‌، له‌ یه‌كیان ده‌یاننووسی مه‌یكه‌، له‌ یه‌كێكیان هیچیان نانوسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه‌ بهاتایه‌ته‌وه‌ ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد سه‌فه‌ر بوایه‌ جه‌نگ بوایه‌ هه‌ر شتێك بوایه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌یكه‌ ده‌ربچوایه‌ ئه‌وا ئیشه‌كه‌یان نه‌ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر سپیه‌كه‌ ده‌ربچووایه‌ ئه‌وا دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه‌ تا یه‌كێك له‌و دووانه‌ ده‌رئه‌چوو، ئه‌میش هه‌ر حه‌رامه‌و ئیشی سه‌رده‌می نه‌فامییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی زانیارى غه‌یبی تیایه‌ وه‌ به‌شێكه‌ له‌ فاڵچیه‌تی، له‌ ئیسلامدا له‌ جیاتى ئه‌مه‌ نوێژى (ئیستیخاره‌) دانراوه‌ [ ذَلِكُمْ فِسْقٌ ] ئه‌مانه‌ی كه‌ باسمان كرد هه‌مووی فسق و له‌ڕێده‌رچوون و حه‌رام و تاوانه‌ [ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ ] ئه‌مڕۆ كافران بێ ئومێد بوونه‌ له‌ دینه‌كه‌ی ئێوه‌ كه‌ بتانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌ر دینی خۆیان [ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ ] ئێوه‌ له‌وان مه‌ترسێن كه‌ زاڵبن به‌سه‌رتانداو ته‌نها له‌ من بترسێن من سه‌رتانده‌خه‌م به‌سه‌ریانداو پشتیوانتانم [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ] ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌ی خۆم بۆتان ته‌واو كرد، هه‌رگیز پێویستتان به‌ زیاده‌ نابێت بیهێننه‌ ناو دینه‌كه‌تانه‌وه‌، وه‌ ئاشكرام كرد به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كاندا، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ له‌ دیندا نیه‌، (ئیمامى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له‌ ئیسلامدا بیدعه‌یه‌ك بكات و بڵێت حه‌سه‌نه‌یه‌ ئه‌وا بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - خیانه‌ت و ناپاكى له‌م دینه‌ كردووه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ من دینه‌كه‌ى خۆمم بۆتان ته‌واو كرد، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه‌ دین نه‌بووبێت ئه‌مرۆیش دین نیه‌، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و كردى به‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى) له‌ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ هیچ حه‌ڵاڵ و حه‌رامێك دانه‌به‌زى [ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي ] وه‌ نیعمه‌تی خۆم ته‌واو ڕژاند به‌سه‌رتاندا به‌وه‌ی كه‌ مه‌ككه‌م بۆ ئازاد كردن و به‌سه‌ر كافراندا زاڵم كردن [ وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ] وه‌ ڕازی بووم كه‌ ئیسلام دینی ئێوه‌ بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ ئێوه‌یش رازى بن كه‌ دینتان بێت، ئه‌مه‌ دوا ئایه‌ت بووه‌ له‌ قورئانی پیرۆز دابه‌زی له‌ (حَجَّةُ الْوَدَاع) له‌ حه‌جی ماڵئاوایی له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ له‌ ڕۆژی جومعه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌ پێوه‌ راوه‌ستا بوو، وه‌هه‌شتاو یه‌ك رۆژ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ كۆچى دوایى كرد [ فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ناچار بوو ناچاری و برسیه‌تی وای لێكرد كه‌ مرداره‌وه‌بوو یان ئه‌و شتانه‌ی كه‌ حه‌رامه‌ بیخوات ئه‌وا دروسته‌، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له‌ برسا بمرێت ئه‌وكاته‌ واجبه‌ له‌سه‌رى بیخوات [ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ ] به‌ڵام به‌مه‌رجێك مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ بكات و بۆ تاوان بیخوات به‌ڵكو له‌ ناچاریدا بیخوات [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
Lexoni, dëgjoni, kërkoni dhe reflektoni mbi Kuranin

Quran.com është një platformë e besueshme e përdorur nga miliona njerëz në mbarë botën për të lexuar, kërkuar, dëgjuar dhe reflektuar mbi Kuranin në gjuhë të shumta. Ajo ofron përkthime, tefsir, recitime, përkthim fjalë për fjalë dhe mjete për studim më të thellë, duke e bërë Kuranin të arritshëm për të gjithë.

Si një Sadaka Xhariyah, Quran.com është i përkushtuar për të ndihmuar njerëzit të lidhen thellë me Kuranin. I mbështetur nga Quran.Foundation , një organizatë jofitimprurëse 501(c)(3), Quran.com vazhdon të rritet si një burim falas dhe i vlefshëm për të gjithë, Elhamdulillah.

Navigoni
Shtëpi
Kuran Radio
Recituesit
Rreth Nesh
Zhvilluesit
Përditësimet e produktit
Feedback
Ndihmë
Dhuroni
Projektet tona
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Projektet jofitimprurëse të zotëruara, të menaxhuara ose të sponsorizuara nga Quran.Foundation
Kërkimet e preferuara

Ayatul Kursi

Surah Yaseen

Surah Al Mulk

Surah Ar-Rahman

Surah Al Waqi'ah

Surah Al Kahf

Surah Al Muzzammil

Harta e faqesPrivatësiaTermat dhe Kushtet
© 2026 Quran.com. Të gjitha të drejtat e rezervuara