Giriş yap
Ramazan'dan sonra da gelişin!
Daha fazla bilgi edinin
Giriş yap
Giriş yap
Dil Seçin
108:1
انا اعطيناك الكوثر ١
إِنَّآ أَعْطَيْنَـٰكَ ٱلْكَوْثَرَ ١
إِنَّآ
أَعۡطَيۡنَٰكَ
ٱلۡكَوۡثَرَ
١
Doğrusu sana pek çok nimet vermişizdir.
Tefsirler
Katmanlar
Dersler
Yansımalar
Cevaplar
Kıraat
Hadis
سوورەتی (كەوسه¬ر) ‎‎پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (كەوسەر) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (كەوسەر) (٣) سێ ئایەتە. ٣- سورەتى (كەوسەر) زنجیرەى سەدو هەشتەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (كەوسەر) لە دواى سورەتى (عادیات) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسى سەرەكى لە سورەتى كەوسەردا، بریتییە لە باسكردنى فەزڵ و بەخششى خواى گەورە بەسەر پێغەمبەرى خوادا صلى الله علیه وسلم ، بە پێ بەخشینى نیعمەت و خێریكى زۆر بەسەر پێغەمبەردا صلى الله علیه وسلم لە دونیاو دوارۆژدا، لەناویاندا روبارى كەوسەرو جگە لەویش لە نازو نیعمەتە زۆرەكان كە پێی بەخشیوە. وە هەروەها داواكردنى لە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بە بەردەوام بوون لەسەر نویژەكانى و قوربانى كردنى بۆ خواى گەورە وەك سوپاسگوزاریەك لە بەرامبەریدا. حەوزى كەوسەر ئەنەسی كوڕی مالیك (خوای لێ ڕازی بێ) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەهۆش خۆی چوو پاشان دەم بە پێكەنین سەری بەرز كردەوەو بە زەردەخەنەوە فەرمووی، یاخود پرسیاریان لێ كرد ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ پێكەنیت؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئێستا سوورەتێكم بەسەردا دابەزی پاشان ئەم سوورەتەی خوێندەوە (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (١) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (٢) إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (٣)) پاشان فەرمووی: ئایا ئەزانن كەوسهر چییە؟ وتیان: خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم باشتر ئەزانێ, كە خوای گەورە فەرمووی: (إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ) ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئێمە كەوسهرمان بە تۆ بەخشیووە پاشان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: كەوثهر ڕووبارێكە خوای گەورە لە بەهەشتدا پێى بەخشیووم خێرێكی یەكجار زۆری لەسەرە ئوممەتەكەم ئەچێتە سەری, وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێش ئوممەتەكەی ئەچێتە سەری لەوێ ئەو قاپ و گڵاسانەی كە لەسەرێتی ئامادەی ئەكات بۆ ئوممەتەكەی تا بەدەستی پیرۆزی خۆی لەو ئاوى كەوسهرە ئاو بە ئوممەتەكەی بدات، ژمارەی قاپەكانی بەئەندازەى ژمارەی ئەستێرەكانی ئاسمانە، وە وەكو ئەستێرەكانی ئاسمان ئەدرەوشێنەوە لە جوانیدا، وە ئاوەكەی سپیترە لە شیر وە شیرینترە لە هەنگوین, وە خۆڵەكەی لە میسكەو لە شیر سپیترەو لە میسك بۆنی خۆشترە، وە ئەملاو ئەولاو قەراغی ڕووبارەكە لە دوڕڕو مرواری ناو بۆشە لەوپەڕی جوانیدایە، مەلائیكەت كەسانێك دەگەڕێنێتەوەو نایەڵن بێنە سەر حەوزی كەوسهر، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: ئەی پەروەردگار ئەوانە ئوممەتی منن بۆ ئەیانگەڕێننەوە، ئەووترێ: ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ نازانی ئەمانە لە دوای تۆ چ شتیان داهێناوە, جا ئیتر هەیە كوفری كردووەو هەڵگەڕاوەتەوە لە دین، وە هەیشە بیدعەچى بووە (مَا أَحْدَثُوا بَعْدَكَ) (أَحْدَثُوا مُحْدَثة) واتە: بیدعە (وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ) واتە: بیدعەچییان ئەگەڕێندرێنەوە لەسەر حەوزی كەوسهر وە نایەڵن بچنە سەری، وە دوو جۆگەلە ئاوی لە بەهەشتەوە بۆ دائەبەزێتە ناو كەوسهرەوە, وە ئوممەتەكەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەچنە سەری وە لەو ئاوە ئەخۆنەوە, ئەوەیشی لێی بخوات جارێكی تر تینووی نابێت، (زۆرێك لە زانایان دەفەرموون: بسم الله الرحمن الرحیم لەگەڵ سوورەتەكەدا دابەزیووە). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئێمە ئەو كەوثهرەمان پێ بەخشیوویت، وە وتراویشە: كەوسەر بە مانای خێرێكی یەكجار زۆرى دونیاو قیامەت دێت كە خوای گەورە بە پێغەمبەری صلى الله علیه وسلم بەخشیووە، یان پێغەمبەرایەتییە صلى الله علیه وسلم ، یان قورئانە، یان پاداشتی زۆرە، هەمووی تەواوە بەڵام لە هەمووى تەواوتر ئەوەیە كە خۆی تەفسیری كردو فەرمووی: رووبارە ئاوەكەیە.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
Kuran'ı Oku, Dinle, Araştır ve Üzerinde Düşün

Quran.com, dünya çapında milyonlarca kişinin Kur'an'ı birden fazla dilde okumak, aramak, dinlemek ve üzerinde düşünmek için kullandığı güvenilir bir platformdur. Çeviriler, tefsirler, kıraatler, kelime kelime çeviriler ve derinlemesine inceleme araçları sunarak Kur'an'ı herkes için erişilebilir hale getirir.

Bir Sadaka-i Cariye olarak Quran.com, insanların Kur'an ile derin bir bağ kurmasına yardımcı olmaya kendini adamıştır. 501(c)(3) kar amacı gütmeyen bir kuruluş olan Kur'an Vakfı tarafından desteklenen Quran.com, Elhamdülillah herkes için ücretsiz ve değerli bir kaynak olarak büyümeye devam ediyor.

Keşfedin
Anasayfa
Kuran Radyo
Okuyucular
Hakkımızda
Geliştiriciler
Ürün Güncellemeleri
Geri Bildirim
Yardım
Bağış Yapın
Projelerimiz
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Quran.Foundation tarafından sahip olunan, yönetilen veya desteklenen kar amacı gütmeyen projeler
Popüler Bağlantılar

Ayatul Kursi

Surah Yaseen

Surah Al Mulk

Surah Ar-Rahman

Surah Al Waqi'ah

Surah Al Kahf

Surah Al Muzzammil

Site HaritasıGizlilikŞartlar ve koşullar
© 2026 Quran.com. Her hakkı saklıdır