De ki: "İster Allah deyin, ister Rahman deyin, hangisini derseniz deyin, en güzel isimler O'nundur." Namaz kılarken sesini yükseltme, gizli de okuma, ikisi ortasında bir yol tut.
Tefsirler
Katmanlar
Dersler
Yansımalar
Cevaplar
Kıraat
Hadis
[ قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: بپاڕێنه‌وه له الله یان له ره‌حمان جیاوازیان نیه‌و هه‌ردووكیان ناوى تایبه‌تى خوای گه‌وره‌ن [ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى ] له هه‌ر كامێكیان بپاڕێنه‌وه ئه‌وه ناوه جوانه‌كانیان هه‌یه [ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆى شاردبووه‌وه له مه‌ككه، كه پێشنوێژى بۆ هاوه‌ڵانى بكردایه ده‌نگى به‌رز ده‌كرده‌وه، كه هاوبه‌شبڕیارده‌ران گوێیان لێبوایه جوێنیان ده‌دا به قورئان و ئه‌وه‌ى دایبه‌زاندووه‌و ئه‌وه‌ى هێناوێتى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه نوێژ ئه‌كه‌ی ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌وه با كافران نه‌یبیستن و جوێن به قورئان نه‌ده‌ن [ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا ] وه ده‌نگیش زۆر نزم مه‌كه‌وه كه هاوه‌ڵه‌كانت نه‌یبیستن [ وَابْتَغِ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (١١٠) ] به‌ڵكو مامناوه‌ند به نه زۆر به‌رزو نه زۆر نزم، یان ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها نوێژت كرد، به‌ڵام ئیمام له نوێژه ئاشكراكاندا له به‌یانی و مه‌غریب و عیشا وه له ڕۆژی جومعه‌دا له ڕكاتی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ده‌نگ به‌رز ئه‌كاته‌وه، ئیمامى ئه‌بو به‌كر شه‌ونوێژى ده‌كرد به ده‌نگى نزم، پرسیارى لێكرا وتى: من له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره گفتوگۆ ده‌كه‌م و خوایش ده‌یبیستێت، وه ئیمامى عومه‌ر به‌ده‌نگى به‌رز شه‌ونوێژى ده‌كرد پرسیاریان لێ‌كرد وتى: شه‌یتان ده‌رده‌كه‌م و خه‌وتوان به‌خه‌به‌ر دێنم، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى به ئه‌بو به‌كر وترا كه‌مێك ده‌نگ به‌رز بكه‌وه، به عومه‌ریش وترا كه‌مێك ده‌نگ نزم بكه‌وه.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel