Kocasının yalancılardan olduğuna Allah'ı dört defa şahit tutması, cezayı kadından savar. Beşincisinde, kocası doğrulardan ise kendisinin Allah'ın gazabına uğramasını diler.
Tefsirler
Katmanlar
Dersler
Yansımalar
Cevaplar
Kıraat
Hadis
[ وَالْخَامِسَةَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَيْهَا إِنْ كَانَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٩) ] وه پێنجه‌م جاریش ئه‌ڵێ: تووڕه‌بوون و غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌م له‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌م له‌و شته‌دا ڕاست بكات، ئه‌مه (مولاعه‌نه)ی پێ ئه‌ووترێ و له دوای ئه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی له یه‌كتری جیا ئه‌كرێنه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بانگى كردن و سوێندی دان و پێی فه‌رموون: خواى گه‌وره ده‌زانێت یه‌كێكتان درۆ ده‌كات ئایا ته‌وبه ده‌كه‌ن؟ ئافره‌ته‌كه‌یان له پێنجه‌م جاردا راگرت و وتیان ئه‌م سوێندانه‌ت به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌ویش راوه‌ستا وایانزانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و په‌شیمان ده‌بێته‌وه به‌ڵام وتى: ئابڕ‌وى كه‌سوكارم نابه‌م و سوێندى خوارد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م ئافره‌ته منداڵى بوو منداڵه‌كه‌ى چاو ره‌ش و سمت پڕ و قاچ گه‌وره‌و ئه‌ستور بوو ئه‌وه منداڵى (شه‌ریكى كوڕى سه‌حماء)ه، دواتر منداڵى بوو به‌و شێوازه بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ئایه‌ت دانه‌به‌زیایه ئه‌وا سنورى خوام به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرد.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel