Ey Peygamber'in eşleri! Eğer o sizi boşarsa, Rabbi ona; sizden daha iyi olan, kendini Allah'a veren, inanan, boyun eğen, tevbe eden, kulluk eden, oruç tutan, dul ve bakire eşler verebilir.
Tefsirler
Katmanlar
Dersler
Yansımalar
Cevaplar
Kıraat
Hadis
[ عَسَى رَبُّهُ إِنْ طَلَّقَكُنَّ أَنْ يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِنْكُنَّ ] ئەگەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئێوە تەڵاق بدات ئەوا بە دڵنیایی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە خێزانانێكی لە ئێوە باشتر بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەبەخشێ [ مُسْلِمَاتٍ ] ئەو خێزانانەی كە بە پێغەمبەری خوای صلى الله علیه وسلم ئەبەخشێ هەموویان ئافرەتانێكی موسڵمانن [ مُؤْمِنَاتٍ ] وە باوەڕدارن [ قَانِتَاتٍ ] وە گوێڕایەڵن بۆ خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ تَائِبَاتٍ ] وە تەوبەكارن و لە تاوان و ئەگەڕێنەوە بۆ لای خوا [ عَابِدَاتٍ ] وە پەرستش بۆ خوای گەورە ئەنجام ئەدەن و ملكەچی خوای گەورەن [ سَائِحَاتٍ ] كۆچكەریشن، یاخود بەڕۆژوون كەسانێكن بەردەوام بەڕۆژوون ڕۆژووی سوننەت [ ثَيِّبَاتٍ ] وە هەیانە بێوەژنە [ وَأَبْكَارًا (٥) ] وە هەیشیانە كچە، بەڵام ئەم شتە ڕووی نەدا وە خێزانەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە وە تەوبەیان كرد لەو كارەیان .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel