登入
超越斋月!
学到更多
登入
登入
选择语言
105:1
الم تر كيف فعل ربك باصحاب الفيل ١
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَـٰبِ ٱلْفِيلِ ١
أَلَمۡ
تَرَ
كَيۡفَ
فَعَلَ
رَبُّكَ
بِأَصۡحَٰبِ
ٱلۡفِيلِ
١
. 难道你不知道你的主怎样处治象的主人们吗?
经注
层
课程
反思
答案
基拉特
圣训
سوورەتی (فیل) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (فیل) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (فیل) (٥) پێنج ئایەتە. ٣- سورەتى (فیل) زنجیرەى سەدو پێنجەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (فیل) لە دواى سورەتى (كافیرون) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردنى چیرۆك و بەسەرهاتى هێرشی ئەبرەهەو دارودەستەكەى بۆ سەر شارى مەككە كە بە (اصحاب الفیل) ناسراوە، بەڵام خواى گەورە هێرشەكەیانى بەسەر خۆیاندا شكاندەوەو شاری مەككەى لە هێرشی ئەوان پاراست و پۆلێك باڵندەى ناردە سەریان كە وردە بەردیان هەڵگرتبوو بە دەنوك و قاچەكانیان و بەوە لەناوى بردن. وە جێگاى ئاماژە پێكردنە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەو ساڵەدا لە دایك بووە. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ بەسەرهاتى هاوەڵانى فیل [ أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئایا نابینی كە پەروەردگارت چی كرد لە هاوەڵانی فیل، (ئەبرەهە)ى پاشاى یەمەن كەنیسەیەكی گەورەی دروست كردبوو بۆ ئەوەی خەڵكی ڕووی تێبكەن هەروەكو چۆن ڕوو لە كەعبەی پیرۆز ئەكەن و حەج لەوێ ئەكەن، بۆ ئەوەی ڕووی عەرەب وەرگێڕێ لە حەج كردن و لە كەعبەوە بێن بۆ ئەوێ و لەوێ حەج بكەن, بۆیە قوڕەیش تووڕەبوون و پێیان ناخۆش بوو هەندێكیان بەشەو چوونە ناو كەنیسەكەوەو پیسییان تێی كرد, یاخود وتراوە: ئاگریان تیادا كردۆتەوە، (ئەبرەهە)یش كاتێك هەواڵی بیستووە زۆر تووڕەبووەو وتوویەتی: ئەبێ بچم كەعبەكەی ئەوان بڕوخێنم، ئەم ڕووداوە لەم ساڵەدا بووە كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە دایك بووە، واتە: چل ساڵ پێش ئەوەی كە ببێ بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وە كاتێك كە بوو بە پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم وەحی بۆ هات هەندێك لەو كەسانەی كە ئەم ڕووداوەیان بە چاوی خۆیان بینی هێشتا مابوون كاتێك كە (ئەبرەهە) لە یەمەنەوە هات فیلی لەگەڵ خۆیدا هێناوەو سوپایەكی زۆری هێنا بۆ ئەوەی كە كەعبەی پیرۆز بڕوخێنێ وە خەڵكی چیتر لە كەعبە عیبادەتی خوای گەورە نەكەن و ڕوو بكەنە ئەو كەنیسەیەی كە ئەو دروستی كردووە, كاتێك كە هاتووە لە ڕێگا چەند هۆزو عەشیرەتێك شەڕیان لەگەڵدا كردووە بەڵام زاڵ بووە بەسەریاندا كە نزیك مەككە بوونەتەوە دەستیان گرتووە بەسەر حوشترو ئاژەڵەكانیاندا لەوانە دوو سەد حوشتری (عبد المطلب)ى تیادا بووە وە دواتر ناردوویەتی بە شوێنیاندا كە گەورەكانی قوڕەیش بێن قسەی لەگەڵدا بكەن ئەم بۆ ئەوە نەهاتووە كە كوشتاری ئەوان بكات بەڵكو تەنها هاتووە ئەو كەعبەیە بڕوخێنێ, كاتێك (عبد المطلب) هات بۆ لای ئەمیش ڕێزی لێ گرت و بە وەرگێڕەكەی وت بزانە چی ئەوێ؟ ئەمیش وتی: ئەمەوێ ئەو دوو سەد حوشترەم بۆ بگەڕێنیتەوە, (ئەبرەهە)یش پێی سەیر بوو وتی: كاتێك كە هاتی زۆر ڕێزم لێ گرتیت بەڵام ئێستا كاتێك كە قسەت كرد وا نەمای هاتوویتە داوای حوشترەكانی خۆت ئەكەی وامزانی هاتووی بەرگری لە ئەو كەعبەیە بكەی كە شوێنى عیبادەتی باوك و باپیرانتە, (عبدالمطلب) وتی: من خاوەنی ئەم حوشترانەم بۆ حوشترەكان هاتوومە ئەو كەعبەیەش خاوەنی خۆى هەیە كە خوای گەورەیە بەرگری لێ ئەكات, (ئەبرەهە)یش وتی: ناتوانێ، وتی: خۆت و ئەو, ئیتر دوو سەد حوشترەكەی بۆ گەڕاندەوەو (عبد المطلب) گەڕایەوەو بە خەڵكی مەككەی وت بچنە دەرەوەی مەككە، وە كاتێك كە چوونە دەرەوەی مەككە ئەمانیش نزیك مەككە بوونەوە فیلەكانیان ڕوو بكردایەتە یەمەن زۆر بەخێرایی ئەڕۆیشتن، ڕوویانیان بكردایەتە شام زۆر بەخێرایی ئەڕۆیشتن ڕوویانیان بكردایەتە ڕۆژهەڵات بەخێرایی ئەڕۆیشتن ڕوویانیان بكردایەتە مەككە فیلەكانی یخیان ئەدا لە زەویداو دائەنیشتن و ئەكەوتن و هەڵناسان، (ئەبرەهە) زۆری لێ ئەكردن و لێی ئەدان نەئەڕۆیشتن، لەو كاتەدا بوو كە خوای گەورە باڵندەى ئەبابیلەی ناردو بەردبارانى كردن و لەناوی بردن، واتە: ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ئەو ڕووداوو بەسەرهاتەت بیستووە كە خەڵكی مەككە بۆیان باس كردوویت، واتە: ئەو خەڵكە بۆ ئێستا ئیمان بە تۆ ناهێنن لە كاتێك ئەو موعجیزەیەیان بەچاوی خۆیان بینیوە .
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
阅读、聆听、探索并思考《古兰经》

Quran.com 是一个值得信赖的平台,全球数百万人使用它来阅读、搜索、聆听和思考多种语言的《古兰经》。它提供翻译、注释、诵读、逐字翻译以及深入研究的工具,让每个人都能接触到《古兰经》。

作为一家名为“施舍之家”(Sadaqah Jariyah)的机构,Quran.com 致力于帮助人们与《古兰经》建立更深层次的联系。在 501(c)(3) 非营利组织 Quran.Foundation 的支持下,Quran.com 不断发展壮大,成为所有人的免费宝贵资源。Alhamdulillah(真主安拉)

导航
首页
在线听古兰经
朗诵者
关于我们
开发者
产品更新
反馈问题
帮助
捐
我们的项目
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Quran.Foundation 拥有、管理或赞助的非营利项目
热门链接

Ayatul Kursi

Surah Yaseen

Surah Al Mulk

Surah Ar-Rahman

Surah Al Waqi'ah

Surah Al Kahf

Surah Al Muzzammil

网站地图隐私条款和条件
© 2026年 Quran.com. 版权所有