登入
超越斋月!
学到更多
登入
登入
选择语言
31:34
ان الله عنده علم الساعة وينزل الغيث ويعلم ما في الارحام وما تدري نفس ماذا تكسب غدا وما تدري نفس باي ارض تموت ان الله عليم خبير ٣٤
إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْأَرْحَامِ ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۭ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًۭا ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۢ بِأَىِّ أَرْضٍۢ تَمُوتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۢ ٣٤
إِنَّ
ٱللَّهَ
عِندَهُۥ
عِلۡمُ
ٱلسَّاعَةِ
وَيُنَزِّلُ
ٱلۡغَيۡثَ
وَيَعۡلَمُ
مَا
فِي
ٱلۡأَرۡحَامِۖ
وَمَا
تَدۡرِي
نَفۡسٞ
مَّاذَا
تَكۡسِبُ
غَدٗاۖ
وَمَا
تَدۡرِي
نَفۡسُۢ
بِأَيِّ
أَرۡضٖ
تَمُوتُۚ
إِنَّ
ٱللَّهَ
عَلِيمٌ
خَبِيرُۢ
٣٤
在真主那里,的确有关于复活时的知识,他常降及时雨,他知道胎儿的(性别);而任何人都不知道自己明日将做什么事,任何人都不知道自己将死在什么地方。真主确是全知的,确是彻知的。
经注
层
课程
反思
答案
基拉特
圣训
相关经文
{پێنج نهێنييه‌كه‌} [ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ ] پیاوێكى ده‌شتنشین هاته‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خواو - صلی الله علیه وسلم - وتى: خێزانه‌كه‌م دووگیانه‌ پێم بڵێ كچى ده‌بێت یان كوڕ، وه‌ لاى ئێمه‌ بێبارانییه‌ پێم بڵێ كه‌ى باران ده‌بارێت، وه‌ خۆم ده‌زانم كه‌ى له‌ دایك بوومه‌ تۆ پێم بڵێ كه‌ى ده‌مرم، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به‌ دڵنیایى ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ كه‌ كاتی هاتنى قیامه‌ت كه‌یه‌ چ ڕۆژو مانگ و ساڵێكه‌و خوای گه‌وره‌ نه‌بێ كه‌س نازانێ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ی دێت نه‌ پێغه‌مبه‌رێكى نێردراو نه‌ فریشته‌یه‌كى نزیك له‌ خوا [ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌زانێ كه‌ی باران دائه‌به‌زێنێ و ئه‌بارێنێ و بارانى سودبه‌خشه‌ یان زیانبه‌خشه‌ (كه‌شناسى و ئه‌زمونى خه‌ڵكى و دیاریكردنى باران بارین به‌ خێرایى باو پله‌ى گه‌رما له‌م جۆره‌ نیه‌و دروسته‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌دا سه‌د نیه‌و زۆرجاریش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت وه‌كو بیستراوه‌و بینراوه‌) [ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ ] وه‌ هه‌ر خۆی ئه‌زانێ چى له‌ ره‌حمی ئافره‌تاندا هه‌یه‌ له‌ نێرو مێ، له‌ له‌شساغی و ناته‌واوی، له‌ به‌خته‌وه‌ری و به‌دبه‌ختی، له‌ خراپه‌كار و چاكه‌كار (سۆنارو ئامێره‌كان له‌م جۆره‌ نیه‌و ئه‌میش سه‌دا سه‌د نیه‌و زۆرجار به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت وه‌كو بیستراوه‌و بینراوه‌) [ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا ] وه‌ هیچ كه‌سێك نازانێ سبه‌ینێ چی به‌سه‌ر دێت و چى به‌ده‌ست دێنێت له‌ كاروبارى دین و دونیاى چونكه‌ غه‌یبه‌و خوا نه‌بێت كه‌س غه‌یب نازانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌ك مانگ خه‌فه‌تى ده‌خوارد كه‌ بۆهتان بۆ (عائیشه‌) كراو نه‌یزانى راسته‌ یان نا، تا خواى گه‌وره‌ پاكێتى ده‌رخست و ده‌ ئایه‌تى له‌سه‌ره‌تاى سووره‌تى (نور) دابه‌زاند، وه‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌ فریشته‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤدا هاتن غه‌یبى نه‌زانى و نه‌یناسین و رۆیشت گوێلكێكى سه‌ربڕى و سورى كرده‌وه‌و بۆى هێنان كه‌ نه‌یانخوارد ترساو پاشان خۆیان پێیان راگه‌یاند كه‌ ئه‌مان فریشته‌ن و خواردن ناخۆن، وه‌ كاتێك چوون بۆ لاى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌میش ترسا قه‌ومه‌كه‌ى ده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ریان و نه‌یناسین و غه‌یبى نه‌زانى تا خۆیان پێیان وت: مه‌ترسه‌ ئه‌وان ناگه‌نه‌ ئێمه‌و ئێمه‌ فریشته‌ى خواى گه‌وره‌ین، وه‌ یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌ خه‌فه‌تى یوسفى كوڕى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌نده‌ گریا تا چاوه‌كانى كوێر بوو غه‌یبى نه‌زانى و نه‌یزانى له‌ میصره‌ تا دواتر یوسف - صلی الله علیه وسلم - ناردى به‌ شوێنیانداو به‌ یه‌كتر شادبوونه‌وه‌، وه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باو شه‌یتان و جن له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوون هه‌واڵى به‌لقیسى پاشاى نه‌زانى تا هودهوده‌كه‌ هه‌واڵى بۆ هێنا، كه‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ غه‌یب نه‌زانن چۆن فاڵچى و جادووگه‌رو ساحیر غه‌یب ده‌زانن؟! پێویسته‌ مرۆڤى موسڵمان باوه‌ڕیان پێ نه‌كات چونكه‌ باوه‌ڕ پێكردنیان ده‌بێته‌ هۆى كافر بوون و له‌ دین ده‌رچوون، چونكه‌ باوه‌ڕ نه‌بوونه‌ به‌ چه‌نده‌ها ئایه‌تى قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ باوه‌ڕیشیان پێ نه‌كه‌یت و ته‌نها بچیت بۆ لایان ئه‌وا چل رۆژ نوێژت لێ قبوڵ نابێت وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى [ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ ] وه‌ هیچ كه‌سێكیش نازانێ له‌ چ زه‌ویه‌كدا ئه‌مرێ و ئه‌جه‌لی له‌ كوێ دێت [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (٣٤) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ وه‌ زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه‌ وه‌ هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌، والله أعلم.
He has revealed to you ˹O Prophet˺ the Book in truth, confirming what came before it, as He revealed the Torah and the Gospel
— Dr. Mustafa Khattab, the Clear Quran
Notes placeholders
阅读、聆听、探索并思考《古兰经》

Quran.com 是一个值得信赖的平台,全球数百万人使用它来阅读、搜索、聆听和思考多种语言的《古兰经》。它提供翻译、注释、诵读、逐字翻译以及深入研究的工具,让每个人都能接触到《古兰经》。

作为一家名为“施舍之家”(Sadaqah Jariyah)的机构,Quran.com 致力于帮助人们与《古兰经》建立更深层次的联系。在 501(c)(3) 非营利组织 Quran.Foundation 的支持下,Quran.com 不断发展壮大,成为所有人的免费宝贵资源。Alhamdulillah(真主安拉)

导航
首页
在线听古兰经
朗诵者
关于我们
开发者
产品更新
反馈问题
帮助
捐
我们的项目
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Quran.Foundation 拥有、管理或赞助的非营利项目
热门链接

Ayatul Kursi

Surah Yaseen

Surah Al Mulk

Surah Ar-Rahman

Surah Al Waqi'ah

Surah Al Kahf

Surah Al Muzzammil

网站地图隐私条款和条件
© 2026年 Quran.com. 版权所有